پایتەخت

ئاوات عەبدوڵڵا: بەڕاستی عەیبە کوێرن نابینن سلێمانی ئەتک کراوە

ئاوات عەبدوڵڵا: بەڕاستی عەیبە کوێرن نابینن سلێمانی ئەتک کراوە
کورتە

ڕۆژنامەنووس ئاوات عەبدوڵڵا: تەنیا نوسین ماوە تەعبیری پێ لەخۆمان بکەین

ڕۆژنامەنووسێک لەسەر ئەتک کردنی سلێمانی دەڵێت: "گەر دەسەڵاتی ڕوبەڕوبونەوەتان نیە وازمان لێبێنن لێگەڕێن، تەنیا نوسین ماوە تەعبیری پێ لەخۆمان بکەین".

 

ئاوات عەبدوڵڵا، ڕۆژنامەنووس لەسەر حەمە ڕەش نووسیویەتی: بەڵێ سلێمانی ئەتک کراوە، کێن ئەوانەی دەڵێن سلێمانی ڕۆژانە ئەتک ناکرێت بابێت بۆلای من دەیان وسەدان نمونەی زیندوو واقیعی بۆ دەژمێرم، هەر کەسێک خۆی گێل نەکات و خەڵکیش بەگێل سەیر نەکات دەبینێت چ بەدئەخلاقی و ناعەدالەتی و بێڕێزیەک بەخەڵک و نوسەرو مرۆڤە راستەقینەو خەمخۆرەکانی ئەم شارە دەکرێت".

 

ئاوات عەبدوڵڵا  ئاماژەی بەوە داوە: "عەیبەیەکی گەورەیە مرۆڤ تەنیا لەبەر ئەوەی خۆی مەزمون و قەپات بێت چاوپۆشی لەدۆست و هاوڕێ و هاوسێ و کەسوکارەکەی بکات ئەی کوا جوامێری و ئینسانیەت یانی بەهای شار موهیمترە لەبەهای ئینسان".

 

ئەو ڕۆژنامەنووسە باسی لەوە کرد: "ئەو هەموو چڵکاو و ماستاو و بۆگەناوەی حزب دەخۆیتەوە عافێتت بێت بەڵام بەڕاستی ئەوە لوتکەی بێ ویژدانیە من دەست لەبینە قاقام گیرکراوە پێم دەڵێی بێدەنگ بەو هیچ مەڵێ".

 

لە کۆتایی نووسینەکەی ئاوات عەبدوڵڵا هاتووە: "باشە بەڕاست ئەوە ئێوە چین کوێرن کەڕن یانی بەڕاست نابینن سلێمانی چی لێهاتووەو چی پێکراوە، بەڕاستی عەیبە".

 

ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو حەمە ڕەش، یەکێک لە شاهێدەکانی لالەزار لە نێو دادگای دووی سلێمانی لە بەردەم دادوەر ئاشکرای کرد، کە لە ژێر ئەشکەنجە دا دانی شکێندراوە، لە پیاوەختی خراوە.

17 ئایار 2026 21:27
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026