پایتەخت

عەلی حەمە ساڵح بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئای چ ئازارێک دەچێژم پشتی ستەمکار دەگریت!

عەلی حەمە ساڵح بۆ هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئای چ ئازارێک دەچێژم پشتی ستەمکار دەگریت!
کورتە

 عەلی حەمە ساڵح وەڵامی هەڤاڵ ئەبوبەکر دەداتەوە: "ئەوانەی سلێمانییان تاڵان کردووە دڵسۆزی چین؟"

 عەلی حەمە ساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست، وەڵامێکی توند ئاراستەی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی دەکات و دەڵێت: "ئەو قسەیەی دەڵێت تەنیا یەکێتی لە خەمی سلێمانیدایە، بۆ منێک کە پشتیوانێکی سەرسەختی بووم، ئێجگار بە ئازارە."

 

عەلی حەمە ساڵح لە نووسینێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەوان لەسەر بنەمای "خراپی حوکمڕانیی یەکێتی" هەڵبژاردنیان بردووەتەوە، کەچی ئێستا دۆخەکە لە جاران خراپتر بووە. ناوبراو چەندین تۆمەتی ئاراستەی دەسەڵاتدارانی ناوچەکە کرد و رایگەیاند: "ئەوانەی مەرزەکانیان کردووەتە ناوەندی قاچاخچێتی، لە بازگەکان سەرانە وەردەگرن و ڕۆژانە زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار دەخەنە باخەڵیان، چۆن لە خەمی سلێمانیدان؟"

 

لە بەشێکی تری وەڵامەکەیدا، عەلی حەمە ساڵح باسی لە تاڵانکردنی زەوی و زار کردووە و دەڵێت: "زیاتر لە ٨٠ هەزار پارچە زەوی بە نایاسایی فرۆشراون و کۆمپانیای تایبەت بۆ تاڵانی زەوی دامەزراوە، لە کاتێکدا پارێزگار بینەری ئەو دۆخەیە."

 

لە کۆتاییدا جەختی کردەوە کە دزی و زوڵم لە سلێمانی لەلایەن یەکێتییەوە دەکرێت، نیگەرانی خۆشی دەربڕی کە کەسایەتییەکی وەک پارێزگار "پشتی ستەمکاران بگرێت."

15 ئایار 2026 20:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026