پایتەخت

سه‌در دژی چه‌كدارانی ڕەوته‌كه‌ی بڕیاری دا

سه‌در دژی چه‌كدارانی ڕەوته‌كه‌ی بڕیاری دا
کورتە

سه‌در کۆتایی به‌ سەردەمی ئۆتۆمبێلی 'جام ڕەش' و 'بێ تابلۆ'ی لەنێو چه‌كدارانی سەرایا سەلام هێنا.

سه‌در زنجیرەیەک ڕێنمایی نوێ و وردی بۆ باڵی سەربازیی ڕەوتەکەی كه‌ ناوی سەرایا سەلامه‌ به‌ ئامانجی گۆرینی سیمای هێزه‌ چه‌كداره‌كان و ڕیمخستنه‌وه‌ی شێوازی ده‌ركه‌وتنیان دەرکرد.


ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە کە لە نووسینگەی ناوبراو دەرچووە بڵاوكرایه‌وه‌. به‌پێی بلاوكراوه‌كه‌ گۆڕانکارییەکان تەنانەت جۆر و ڕەنگی ئۆتۆمبێلەکانیشی گرتووەتەوە.

 

یەکێک لە بریاره‌ سەرنجڕاکێشەکه‌ی سه‌در ئه‌وه‌یه‌، کە ئەندامانی ئەم ڕەوتە تەنیا بۆیان هەیە ئۆتۆمبێلی بەرهەمی وڵاتانی کۆریا و چین بەکاربهێنن و بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی ڕەنگ ڕەش یان بێ تابلۆ بە هەموو شێوەیەک قەدەغە کراوە.


موقته‌دا سه‌در داوا ده‌كات، لەنێو هەموو ئۆتۆمبێلێکدا قورئانی پیرۆز هەبێت و شۆفێران بە تەواوی پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن. هەروەها بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی 'پەرستنی کەسایەتی' و نمایشکردنی هێز، دانانی وێنەی سەرکردەکان و ناوی 'سەرایا سەلام' لەسەر ئۆتۆمبێلەکان قەدەغە کراوە.


ئەم هەنگاوەی سەدر وەک هەوڵێک بۆ مەدەنیترکردنی باڵە سەربازییەکەی و نیشاندانی سیمایەکی ڕێکپۆش و پابەند بە دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان لەقەڵەم دەدرێت.

13 ئایار 2026 16:41
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026