پایتەخت

مۆرینیۆ نزیکبووەوە لە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید

مۆرینیۆ نزیکبووەوە لە گەڕانەوە بۆ ریال مەدرید
کورتە

کارگێڕیی یانەی شاهانە: مۆرینیۆ گونجاوترین کەسە بۆ قۆناغی داهاتوو


 
جۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری ناوداری پرتوگالی بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بێنفیکا ڕەتکردووەتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکی ڕوون بۆ نزیکبوونەوەی لە یانەی ڕیاڵ مەدرید لێکدەدرێتەوە، هەروەها ڕادیۆیەکی بەناوبانگی جیهانیش دەڵێت: " مۆرینیۆ ڕاهێنەری داهاتووی ڕیاڵ مەدریدە".


 
ئەمڕۆ چوارشەممە، رۆژنامەی ئەی ئێسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، مۆرینیۆ بڕیاری کۆتایی خۆی داوە و دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو سەرکردایەتی پڕۆژە نوێیەکەی فلۆرێنتینۆ پێرێز بکات، ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە گرێبەستی ئێستای مۆرینیۆ لە 26ی ئەم مانگە کۆتایی دێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها 3  ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت تەنها یەک ڕۆژ چاوەڕێ بکات و لە 27ی مانگدا بە شێوەیەکی بێبەرامبەر و بە فەرمی ڕاهێنەرەکە بگوازێتەوە.


 
ڕۆژنامەکە باسی لەوەش کرد کە کارگێڕیی یانەی شاهانە پێیان وایە مۆرینیۆ گونجاوترین کەسە بۆ قۆناغی داهاتوو، بەتایبەت دوای ئەوەی یانەکە لەم وەرزەدا بێ نازناو مایەوە، بەرپرسانی مەدرید متمانەی تەواویان بە توانای مۆرینیۆ هەیە بۆ گەڕاندنەوەی "کەسایەتی و ڕێکخراوەیی" بۆ ناو پێکهاتەی تیپەکە.


 
یانەی بێنفیکای پرتوگالی کە بێهیوا بووە لە مانەوەی مۆرینیۆ، دەستی بە گەڕان کردووە، ناوی هەریەکە لە مارکۆ سیلڤا ڕاهێنەری فولهام و ڕۆبن ئامۆریم ڕاهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد، وەک بەهێزترین بەربژێر بۆ شوێنگرتنەوەی مۆرینیۆ دەهێنرێن.

ا
 
رادیۆی کادینا کۆپ هەواڵەکەی یەکلاکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، کە مۆرینیۆ ڕاهێنەری داهاتووی ڕیاڵ مەدریدە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بە فەرمی واژۆکردنی گرێبەستەکە ڕادەگەیێندرێت، ئەم گەڕانەوەیە دوای ئەوە دێت کە مۆرینیۆ پێشتر ڕایگەیاندبوو: "ئێستا کاتی واژۆکردنی گرێبەستەکان نییە"، کە وەک تاکتیکێک بۆ کڕینی کات لێکدرایەوە.

13 ئایار 2026 16:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026