پایتەخت

گورگێک پەلاماری ژن و مێردێکی دا

گورگێک پەلاماری ژن و مێردێکی دا
کورتە

لە هەرێمی کوردستان ژن و مێردێک بوونە قوربانی دەستی گورگێک.

گورگێک لە سنووری ناحیەی دیانا هێرشی کردە سەر ژن و مێردێک و هەردووکیان بە سەختی برینداربوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە بەرەڤان سەباح، بەرپرسی بەشی فریاکەوتن لە نەخۆشخانەی ئاشتیی سۆران ڕایگەیاند، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری گەیێندرانە نەخۆشخانە، چارەسەری پێویستیان بۆ هەردووکیان ئەنجامدراوە.

بەرەڤان سەباح ئاماژەی بەوە دا، بریندارەکان تەمەنیان لە نێوان 40 بۆ 50 ساڵیدایە و شوێنەواری گەزینی گورگ لە دەست و قاچیاندا دیارە.

بەرپرسی بەشی فریاکەوتن ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا پیاوەکە دوای وەرگرتنی چارەسەری ڕەوانەی ماڵ کراوەتەوە، بەڵام ژنەکە بەهۆی قووڵبوونی برینەکانی، هێشتا لەژێر چاودێریی پزیشکیدا ماوەتەوە.

13 ئایار 2026 16:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026