ئەو کەسانەی دایک و باوکیان بەخێو دەکەن ناویان دەگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون

نوێترین زانیاری لهبارهی دابهشكردنی یهكهكانی نیشتهجێبوون بۆ یهكهمجار له پایتهخت میدیاوه خوێنهری بن
ڕۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە بەشێوەکی فەرمی یەکەکانی نیشتەجێبون دابەش دەکات و ناوی سوودمەندبووان رادەگەیەنێت، لەمبارەیەوە گوتەبێژی وەزارەتەکە زانیاری لەبارەی بنەمای گەڕانەوەی ناوی خێزانەکان بۆ پایتهخت میدیا دەخاتەڕوو.
ئهمڕۆ شهممه مەریوان مەلا حسێن، گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سەبارەت بە دابەشکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بەسەر کرێنشین و کەمدەرامەتان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، 9 هەزار خێزان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون بە قیستی درێژخایەن بە ماوەی 25 ساڵ پارەی یەکەکە دەداتەوە، بەبێ پێشەکی دەدرێت بە خێزانەکان و بەقیستی مانگانەیە، هەر یەکەیەکی نیشتەجێبوون کە تەواو کرابێت ڕاستەوخۆ گرێبەستی لەگەڵ دەکرێت بچێتە ناوی قیستی مانگانەشی لێدەسێندریتەوە، ئەو کەسانەی بوونەتە خاوەنی یەکە نیشتەجێبوون بەڵام تەواو نەکراون تەنیا گرێبەستیان لەگەڵ دەکرێت قیستیان لێ وەرناگیرێت.
سەبارەت بە بنەماکانی وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون ئاشکرای دەکات، ئەو خێزانانەی کە یەکەی نیشتەجێبوون وەردەگرن بە گوێرەی بنەمایە بۆ نموونە ئەو خێزانانەی ئەندامی خاوەن پێداویستی تایبەتیان لەگەڵ، ژمارەی منداڵ، ئەوانەی دایک و باوکیان بەخێودەکەن، خێزاندارە، ژمارەی ساڵەکانی کرێچییەتی، تا چەند خاڵەکانی بەرزتربێت ڕێژەی وەرگرتنی بەرزتر دەبێت.
ناوبراو زانیاری زیاتر دەخاتەڕوو، لە 8ــی8ــی 2023 وە تاوکوومانگی 2ــی 2024، فۆڕمی پێشکەشکردنی داواکری بۆ وەرگرتنی یەکەی نیشتەجێبوون کارابوو، لەم ماوەیەدا 26 هەزار کەس فۆڕمەکەیان پرکردووەتەوە، هاوکات 9 هەزار یەکەش لە ساڵانی 2010 و 2011 دروستکراوە.
گوتەبێژی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە جەختی لەوەشکردەوە، دەبێت لەسەر پێوەری ڕاست و دروست ناوی خێزانەکان بگەڕێتەوە بۆ وەرگرتنی یەکە بەشێوەی خاڵ بەندی ناوی خێزانەکان گەڕاوەتەوە، هەر چەند خاڵەکانت زیادی کردبێت ئەوا تۆ دەبیتە خاوەنی یەکەیەکی نیشیەجێبوون.
سەبارەت بە شوێنی یەکەی نیشتەجێبوونەکان لە شارەکان دووپاتیکردەوە، یەکەکان بەگوێرەی دروستکردنییان لە نێو شار و دەرەوەی شار دابەشکراون بۆ نموونە یەکەکان لە سلێمانی لە نێو سیتەک و زڕگوێز دروستکراون لە هەولێر لە پشت ماجدی مۆڵ دروست کراون، لە شەقڵاوە لە نێو شارە.
لە کۆتایی قسەکانیدا گووتی: "هەر کەسێک ناوی گەڕابێتەوە و یەکەکەی تەواو بووبێت ڕاستەوخۆ دەتوانێت بچیتە نێو یەکەکەی تیاییدا بژیت".