پایتەخت

وێنەیەک سامسۆنگ تووشی کێشەیەکی گەورە دەکات

وێنەیەک سامسۆنگ تووشی کێشەیەکی گەورە دەکات
دوا لیپا، ئەستێرەی بەناوبانگی پۆپی بەریتانی.
کورتە

تەڵەی سامسۆنگ بۆ هەوادارانی دوا لیپا؛ ڕاستییەکان ئاشکرا بوون.

ئەستێرەی بەناوبانگی پۆپی بەریتانی، دوا لیپا، داوایەکی یاسایی گەورەی لە دژی کۆمپانیای سامسۆنگ تۆمار کرد. ئەم گۆرانیبێژە داوای قەرەبوویەک دەکات کە بڕەکەی زیاتره‌ لە 11 ملیۆن پاوەن نزیکەی 14 ملیۆن دۆلار.

هۆکاری داواکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سامسۆنگ وێنەیەکی دوا لیپای لەسەر کارتۆنی تەلەفزیۆنە نوێیەکانی جۆری "Crystal" بەکارهێناوە، بێ ئەوەی مۆڵەتی لێ وەربگرێت. وێنەکە لە ساڵی 2024 لە پشت پەردەی فێستیڤاڵێکی موزیکدا گیراوە و سامسۆنگ بۆ ڕیکلامی کەناڵی موزیکی "XITE Hits" بەکاریهێناوە.


تیمی یاسایی دوا لیپا دەڵێن: وێنەکە وای لە هەواداران کردووە وا بزانن دوا لیپا ڕیکلام بۆ سامسۆنگ دەکات و هانی داون تەلەفزیۆنەکە بکڕن. پارێزەرەکەی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەم ئەستێرەیە زۆر وردە لە هەڵبژاردنی گرێبەستە ڕیکلامییەکانیدا و هەرگیز ڕازی نەدەبوو وێنەکەی بەم شێوەیە بەکاربهێنرێت.


تا ئێستا سامسۆنگ هیچ وەڵامێکی فەرمی نەبووە، بەڵام دۆسیەکە لە دادگایەکی فیدراڵی لە کالیفۆرنیا بەردەوامە و دەنگدانەوەیەکی زۆری لە جیهانی تەکنەلۆژیا و موزیکدا دروست کردووە.

11 ئایار 2026 21:56
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026