ده‌یان كه‌س له كه‌ربه‌لا ژه‌هراوی بوون

به هۆكارێكی نه‌زاندراو نزیكه‌ی 30 كه‌س له كه‌ربه‌لا ژه‌هراوی بوون و 2 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستدا
به‌هۆكارێكی نه‌زاندراو له كه‌ربه‌لا ده‌یان كه‌س ژه‌هراوی بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خشخانه كران، له‌نێویشیاندا 2 كه‌س به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی ژه‌هره‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، له كه‌ربه‌لا نزیكه‌ی 30 كه‌س به‌هۆكارێكی نه‌زاندراو و ڕووداوێكی نادیار ژه‌هراوی بوون و له‌نێویشیاندا 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و هاوكات لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له ڕووداوه‌كه ده‌ست پێكردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشه‌كان له نەخۆشخانەی گشتی حوسێنی لە کەربەلا خه‌وێندراون و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن و ڕووداوه‌كه‌ش جۆرێك له ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای دانیشتووانی كه‌ربه‌لا دروست كردووه.