پایتەخت

100 هاوسەرگیری مسیاری ئەنجامداوە

کورتە

ژنێکی جولەکە هاوسەرگیری مسیاری لەگەڵ 100 بەپرسی ئێرانی کردووە

هاوسەرگیری لەگەڵ 100 بەرپرسی ئێرانیدا کردووە

رۆژنامەنووسێکی جولەکە یاخود سیخوڕێکی ئیسرائیلی؟

لەگەڵ هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی نێوان تەلئەڤیڤ و تاران

ناوی کاسرین بیریز شیکدم لە تەواوی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیال میدیا بەشێوەیەکی بەرفراوان بڵاوبووەتەوە

رۆژنامەنووسێکی جولەکەیە و لە دایک و باوکێکی جولەکە لە پاریس لەدایکبووە

پاش هاوسەرگیریکردنی لەگەڵ پیاوێکی یەمەنی لە ساڵی 1999 موسوڵمان بوونی خۆی ڕاگەیاند

دوای جیابوونەوەی لە هاوسەرە یەمەنییەکەی لە ساڵی 2014 لە میدیا ئێرانییەکاندا دەستی بەکارکردن کردووە

لە ساڵی 2015 بە پاسپۆرتی فەڕەنسی وەک ژنێکی موسوڵمان بۆ یەکەمجار چووەتە ئێران و هەر لە یەکەم سەردان لەگەڵ عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئیسلامی کۆبووەتەوە

دواتر دەستی بەنووسین کردووە لە زۆرێک لە میدیا راستڕەوەکانی ئێران

بوو بە یەکێک لە نووسەرە دیارەکانی ماڵپەڕی عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران

لە ساڵی 2017 توانی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆککۆماری ئەوکاتی ئێران کۆببێتەوە

توانیویەتی پێنج جار سەردانی ئێران بکات و پەیوەندی لەگەڵ 100 بەرپرسی باڵای ئێرانی دروست بکات بە بیانووی فێربوونی پرسە ئاینییەکان

هەر لە یەکەم دیدار پێشنیاری هاوسەرگیری کاتی بۆ بەرپرسەکان کردووە

توانیویەتی ئایینەکەی کە جولەکە بووە بە نهێنی لای سەرۆک و بەرپرسانی ئێران بهێڵێتەوە

پێش ئەوەی ئاشکرا ببێت و ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نزیک لە سوپای پاسداران بە سیخوڕی ئیسرائیل تۆمەتباری بکات 

چەندین زانیاری نهێنی بەرپرسانی ئێرانی دەستکەوتووە

لە ساڵی 2022 کارکردنی بۆ رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیسرائیل ئاشکرابووە

شیکدم رەتیکردووەتەوە ببێتە ئەندام لە مۆسادی ئیسرائیلی و کاری بۆ دەزگای هەواڵگری مۆساد کردبێت

دوای هەموو ئەمانە ئەو ئافرەتە جولەکەیە بووەتە شرۆڤەکاری سیاسیی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ژمارەیەک ماڵپەڕی زمانی عیبری

19 تەمموز 2025 15:35
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025