شادمان مەلا حەسەن: دواخستنی دادگایی لاهور تاڵەبانی هاوکێشەیەکی سیاسییە
سەرکردەیەکی بەرەی گەل هۆکاری دواخستنی دادگایی کردنی لاهور تاڵەبانی ئاشكرا دەکات.
دوای دواخستنی دادگایی کردنی برازاکانی جەلال تاڵەبانی، سەرکردەیەکی بەرەی گەل لەسەر دواخستنەکە قسە بۆ پایتەخت دەکات.
کەمێک لەمەوبەر شادمان مەلا حەسەن، سەرکردە لە بەرەی گەل بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەکو سیاسییەک دواخستنی دادگایی کردنی برازاکانی جەلال تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار بە هاوکێشەی سیاسی وەسف دەکات.
لای خۆیەوە، ئاوات شێخ جەنگی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، هیچ وتەیەک لە برازاکانی جەلال تاڵەبانی وەرنەگیراوە.
دانیشتنی لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێککەوتی 14ـی 5ـی 2026 دواخراوە.
لەسەر هۆکاری دواخستنی دادگاکە، دانا تەقیەدین، ئەندامی تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی زۆری پەراوی دۆسییەکە دواخراوە.