بەغداد ئەلیۆم: ئەم یەکشەممەیە بڕی 952 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگی 5 دەگاتە هەولێر

دڵنیای لە ناردنیی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەردرێت
"ئەم یەکشەممەیە بڕی 952 ملیار دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگی 5 دەگاتە هەولێر"
وا بڕیارە، سەرەتای ئەم هەفتەیە بڕی 952 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی 5 لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵەوە خەرج بکرێت و ڕاستەوخۆ بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ هەینی میدیای بەغداد ئەلیۆم بڵاویکردەوە، ئەم یەکشەممەیە هەرێمی کوردستان بڕی 952 ملیار دینار وەک بودجە وەردەگرێت ئەمەش بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
میدیا عێراقییەکە باس لەوەش دەکات، لیستی مووچەی مانگی 5 ئامادەیە و هیچ گرفت و کێشەیەکی تەکنیکی لە ئارادا نییە بۆیە ڕاستەوخۆ بڕی پارەی تەرحانکراو بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، ڕۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یادداشتێکی لێکتێگەیشتنی لەسەر کێشەکانی هەولێر و بەغدا واژۆ کرد و دواتر ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرا، ئەوانیش لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا یادداشتەکەیان واژۆ کرد و بڕیاریاندا مووچەی مانگی 5 خەرج بکەن.