پایتەخت

هۆزان قادر: ئەمشەو چارەنووسی جووتیار ڕەسووڵ ئاشکرا دەکەین

هۆزان قادر: ئەمشەو چارەنووسی جووتیار ڕەسووڵ ئاشکرا دەکەین
کورتە

سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران : "هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەمشەو چارەنووسی پەیامنێری پایتەخت میدیا ئاشکرا بکەن"

دوای 33 کاتژمێر لە بێ سەروشوێن بوونی جووتیار ڕەسووڵ، سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران دەڵێت: "هەموو هەوڵێک دەدەن کە ئەمشەو چارەنووسی پەیامنێری پایتەخت میدیا ئاشکرا بکەن".

 

کەمێک لەمەوبەر هۆزان قادر، سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە بەیانییەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین لەسەر هێڵن، بەپێی ئەو زانیاریانەی وەریان گرتووە 'جووتیار رەسووڵ' لەلایەن پۆلیسی دەڤەری ڕاپەڕین دەستبەسەر نەکراوە.

 

هۆزان قادر ئاماژەی بەوە دا، لەگەڵ لایەنەکانی دیکە هەوڵ دەدەن چارەنووسی ڕۆژنامەنووس 'جووتیار ڕەسووڵ' دیاری بکەن، چونکە ئەگەر بابەتێکی ڕۆژنامەوانی بێت پێیان بگووترێت یان هەر بابەتێکی دیکە.

 

سەرۆکی ڕێکخراوی پەیامنێران جەختی لەوە کردەوە، بە دڵنیاییەوە ئەمشەو چارەنووسی ڕۆژنامەنووس'جووتیار ڕەسووڵ' بە دیار دەخرێت، ئەگەر لای هەر هێزێکی ئەمنییە داوا دەکەن چارەنووسی بەدیار بخەن.

 

لە کاتژمێر 11:00ـی پێش نێوەڕۆی دوێنێەوە جووتیار ڕەسووڵ، پەیامنێری پایتەخت لە دەڤەری ڕاپەڕین بۆ کاری میدیای چووەتە دەرەوە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

29 نیسان 2026 20:31
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026