رەحمان غەریب: دەبێت هێزی ئەمنی بیسەلمێت کە جووتیار ڕەسووڵ لای ئەوان دەستبەسەر نییە
سەنتەری میترۆ داوای سەلماندن لە هێزە ئەمنییەکان دەکات کە پەیامنێرمان لای ئەوان دەستبەسەر نییە
دوای دیار نەمانی جووتیار ڕەسووڵ بۆ ماوەی 24 کاتژمێر، سەنتەری میترۆ داوای سەلماندن لە هێزە ئەمنییەکان دەکات کە پەیامنێرمان لای ئەوان دەست بەسەر نییە.
رەحمان غەریب، رێكخەری سەنتەری میترۆ بڵاویکردەوە: "ئێمە لەسەر گومان قسەناكەین بەڵام كە رۆژنامەنوسێك دیار نامێنێ یان هێرشی دەكرێتە سەر پێش هەموو لایەك دەبێت هێزی ئەمنی بیسەلمێت رۆژنامەنوسەكەی رانیە لای ئەوان دەستبەسەر نییە".
سەنتەری میترۆ داوا لە هێزە ئەمنییەكانی رانییە دەكات، کە روونكردنەوە لەسەر دیار نەمانی پەیامنێری پایتەخت بدات، چونکە هێزە ئەمنییەكان هیچ زانییارییەكیان لە بارەی ئەم كەیسەوە بڵاونەكردۆتەوە.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی سەنتەری میترۆ هاتووە: "ئایا راستە 24 کاتژمێر هاووڵاتییەك دیار نەبێت هیچ شوێنێكی فەرمی پێمان نەڵێت چی كردوە تا لانیكەم دایكی بزانێت لە سجنەكانتان نییە، یان لە سجنەكانتانەوە و بە خێزانەكەی بڵێن بەكام تۆمەت لای ئێوەیە".
جووتیار ڕەسووڵ، پەیامنێری پایتەخت میدیا لە دەڤەری ڕاپەڕین ماوەی 24 کاتژمێرە، بێسەروشوێنە هیچ کەسێک لەبارەی چارەنووسی نازانێت، جیا لەمە جووتیار ڕەسووڵ كاری لهسهر هیچ بابهتێكی سیاسی و ههستیار لە دەڤەرەکەی نهكردووه.