لەسەر داوای گوندنشینان هاتووچۆی بارهەڵگر قەدەغەکرا
پاش گردبوونەوەی ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری بەردەڕەش، داواکارییەکەیان جێبەجێکرا
پاش گردبوونەوەی ژمارەیەک لە گوندەکانی سنووری بەردەڕەش، داواکارییەکەیان جێبەجێکرا و هاتووچۆی بارهەڵگر بۆ سەر گوندەکانیان قەدەغە کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی بەردەڕەش ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر دەکاتەوە، بۆ پاراستنی ڕێگەی( قەرەناز،بشیریان، کەورەسوور)، بەکارمەهێنن چونکە ڕێگاکە تایبەتە بە هاتووچۆی گوندەکان و خزمەتی هاووڵاتییان و جووتیاران.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی بەردەڕەش ئاماژەی بەوە دا، ڕێگەکە بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک و بێ بار دروست کراوە، ڕێگە پێدراو نییە بارهەڵگر بە مەبەستی گواستنەوەی بار بەکاری بهێنێت و لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆ بەبەردەوامی کۆنترۆڵی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان دەکەن.
لە درێژەی ئاگادارییەکەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی بەردەڕەش هاتووە، هەر کەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارانە بکات ئەوا تووشی سزای یاسایی دەبێتەوە.
نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر، دانیشتووانی ئەم گوندانە دژی ئەو بارهەڵگرە بیانیانەی ڕێگاکە بەکاردەهێنن گردبوونەوە، داوای قەدەغەکردنی ڕێگاکەیان کرد.