سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکات و جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دەکات
دوای ئەوەی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق ڕاسپێردرا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لێ دەکات و جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆک بارزانی و عەلی زەیدی بە تەلەفۆن قسەیان کرد، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لێکرد کە وەک کاندیدی گەورەترین کوتلەی نوێ بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەستنیشان کراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت: هەروەها لە پەیوەندییەکە جەخت لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەموو هێزە نیشتمانییەکان کردەوە بۆ خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت بە شێوەیەک کە ئاواتەکانی گەلەکەمان لە سەرانسەری وڵاتدا بەدی بهێنرێت.