لە زێی گەورە ئافرەتێک خنکا

بەپەلە.. هەر ئێستا ئافرەتێکی خوار تەمەنی 18 ساڵان لە زێی گەورە خنکا
لە زێی گەورە ئافرەتێک خنکا
ئافرەتێکی تەمەن 17 ساڵانی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان لە زێی گەورە خاکا و تیمەکان تەرمەکەیان دۆزییەوە.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، لە کاتژمێر 3:30 خولەکی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئافرەتێکی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، بەناوی جوان ڕیاز حوسێنی تەمەن 17 ساڵان لە زێی گەورە لەکاتی مەلەکردن خنکا.
بەرگری شارستانی باس لەوە دەکات، کاتژمێر 4:45 خولەكی عەسر، لەلايەن تيمی ژێرئاوی خەبات تەرمەکەی دۆزرايەوە و ڕەوانەی پزيشکی دادی کرا.