پایتەخت

راوێژکاری ئەڵمانیا: ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە ڕیسوا کراوە

راوێژکاری ئەڵمانیا: ئەمریکا لەلایەن ئێرانەوە ڕیسوا کراوە
فرێدریک مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا
کورتە

فرێدریک مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا ئاماژە بە خراپبوونی پەیوەندی نێوان ئێران و ئەمریکا دەکات، واشنتنیش خۆی بۆ جەنگ لەگەڵ ئامادە دەکاتەوە.

راوێژکاری ئەڵمانیا دواین پێشهاتەکانی دانوستانی ئێران و ئەمریکا بە شکستهێنانی ئیدارەی ترەمپ وەسف دەکات، هیوادارە بە زووترین کات "ڕیسواکردنی ئەمریکا" کۆتایی پێبێت.

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕایگەیاندووە، فرێدریک مێرتس، راوێژکاری ئەڵمانیا ڕایگەیاند، ئیدارەی ترەمپ لەلایەن ئێرانەوە فێڵی لێکراوە، ئێرانییەکان زۆر لە دانوستان کردن یان لە دانوستان نەکردن زۆر لێهاتوون، وایان لە شاندی ئەمریکا کرد گەشت بکاتە ئیسلامئابادی پاکستان بەبێ ئەوەی هیچ دەرئەنجامێکی هەبێت و بەناچاری بگەڕێتەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا، ئەم راوێژکاری ئەڵمانیا گووتی: "نەتەوەیەک (ئەمریکا) بەتەواوی لەلایەن سەرکردایەتی ئیرانەوە ڕیسوا کراوە! بەتابەتی ئەوانەی پێیان دەگووترێت سوپای پاسداران، هیوادارم بەمزووانە کۆتایی پێبێت.

ئەم لێدوانەی مێرتس لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەردانێکی شاندی وڵاتەکەی بەمەبەستی دانوستان لەگەڵ ئێران بۆ پاکستان هەڵوەشاندەوە، ئەمڕۆش ئەو پێشنیازەی ئێرانی ڕەتکردەوە، کە دوێنێ پێشکەشی ئەمریکای کردبوو، تێیدا تاران باسی لە کردنەوەی گەرووی هورمز و هەڵگرتنی گەمارۆکان کردبوو، بەڵام بەهۆی پشتگوێخستنی پرسی پیتاندنی یۆرانیۆم، ترەمپ بە مەرجەکان رازی نەبوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژنامەی نیویۆرک تامز ئاشكرای کردووە، دوای ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکەی تاران، واشنتن دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەگەری روودانی جەنگ دژی وڵاتەکە.

28 نیسان 2026 11:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026