پایتەخت

دۆناڵد ترەمپ تووشی چەند نەخۆشییەک بووە

دۆناڵد ترەمپ تووشی چەند نەخۆشییەک بووە
پەڵەیەکی سپی لەسەر دەستی ترەمپ
کورتە

گووتەبێژی کۆشکی سپی زانیاری وردی دەربارەی نەخۆشییەکانی ترەمپی ئاشکرا کرد

دۆناڵد ترەمپ تووشی چەند نەخۆشییەک بووە 

دەرکەوتووە سەرۆکی ئەمریکا تووشی چەند نەخۆشییەک بووە و سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپیش دەڵێت، سەرۆک دوای ئەوەی هەستی بە ئاوسانی قاچی کرد، پشکنینی بۆ کراوە.

کارۆلین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی سەبارەت بە نەخۆشییەکانی ترەمپ ڕایگەیاند، لە بەشی خوارەوەی قاچەکانی ترەمپی تەمەن 79 ساڵ، ئاوسان دروست بووە، ئەمەش وایکردووە تیمی پزیشکی هەڵسەنگاندن بۆ بارودۆخی تەندروستی بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، پشکنینێکی گشتگیری بۆ کراوە، لەنێویاندا پشکنینی خوێنبەرەکان و پشکنینی دوولایەنەی خوێنبەرەکانی کۆتاییەکانی خوارەوەی جەستەی، تێیدا دەرکەوتووە سستی خوێنبەرەکانی هەیە، ئەمەش حاڵەتێکی باوە، بەتایبەتی لە کەسانی سەرووی تەمەنی 70 ساڵدا، بۆ ئەمەش چارەسەریی وەرگرتووە.

لیڤیت پشتڕاستی کردەوە، هیچ بەڵگەیەک نییە بۆ نەخۆشی خوێنبەرەکان و هەموو ئەنجامی پشکنینەکان ئاسایی بوون.

لەکۆتایی قسەکانیدا ناوبراو گووتی، ئەو ڕووشانەی بچووکەی کە لەسەر دەستی سەرۆک دەردەکەوێت لە وێنەکاندا و لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، بەهۆی خورانی شانەکانەوە بووە لەگەڵ بەکارهێنانی ئەسپرین و سەرۆک لە تەندروستییەکی نایابدایە.

18 تەمموز 2025 17:44
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025