پایتەخت

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی ئامادەین چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکە بکەین

وەزارەتی تەندروستی: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی ئامادەین چارەسەری بریندارانی ڕووداوەکە بکەین
کورتە

وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە هاوکاری تەواو پیشکەشی بریندارانی کەرکووک بکات

دوای ئەوەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ هاوکاریکردنی بریندارانی کەرکووک، وەزارەتی تەندروستی ئامادەیە پێشوازی بکات.

 

کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردە و نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزیری تەندروستی پەیوەندی بە بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک کرد، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پەیامی پەرۆشی و هاوخەمی و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی پێیان ڕاگەیاندرا.

 

لە پەیوەندییەکەدا، ئامادەیی نەخۆشخانەکان دەربڕا بۆ وەرگرتنی بریندارانی ڕوداووی ئەمڕۆ ئێوارەی بارهەڵگرێک و ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییان لەشاری کەرکووک بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەریەکان و ئامادەیی بۆ ناردنی تیمەکانی تەندروستی فریاگوزاری و دابینکردنی خوێن و دەرمان و پێداویستی پزیشکی و هەر بابەتێکی پێویست بێت.

 

لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکووک، دەستخۆشی بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ ئەو هەڵوێستە مرۆڤدۆستیە و سوپاسی پەیام و ڕاسپاردەی بەڕێزیانی کرد بۆ ئەم ئامادەییە.

26 نیسان 2026 23:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026