پایتەخت

مەسرور بارزانی: وەزارەتی تەندروستیم ڕاسپاردووە هاوکاری پێشکەشی برینداران بکەن

مەسرور بارزانی: وەزارەتی تەندروستیم ڕاسپاردووە هاوکاری پێشکەشی برینداران بکەن
کورتە

مەسرور بارزانی، وەزارەتی تەندروستی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ پێشکەش کردنی هاوکاری ڕاسپاردووە

دوای رووداوە کارەساتبارەکەی کەرکووک، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەزارەتی تەندروستی و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی بۆ پێشکەش کردنی هاوکاری ڕاسپاردووە.

 

کەمێک پێش ئێستا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە داخەوە ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی دڵتەزێنی هاتووچۆدا لە شاری کەرکووک، چەندین هاووڵاتی گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.

 

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا: "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان دەکەین و هاوخەمیانین و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".

 

لە کۆتایی دا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە کە هاوکاریی پێویستیی تەندروستیی پێشکەشی برینداران بکەن. 

 

ئەمڕۆ یەکشەممە بارهەڵگرێک لە دەروازەی کەرکووک بەهۆی نەمانی برێکەوە، کۆنترۆڵی خۆی لەدەستدا و خۆی کێشا بە 35 ئۆتۆمبێل، لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و 13 کەسی دیکەش برینداربوون.

26 نیسان 2026 23:07
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026