پایتەخت

ماتەمینی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیەندرا

ماتەمینی لە پارێزگای کەرکووک ڕاگەیەندرا
کورتە

لە کەرکووک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیەندرا

دوای ڕووداوەکەی دەروازەی کەرکووک و گیان لەدەستدانی حەوت هاووڵاتیی، لە کەرکووک ماتەمینی گشتیی ڕاگەیەندرا.

 

کەمێک لەمەوبەر محەممەد سەمعان، پارێزگاری کەرکووک ڕایگەیاند، بۆ سبەی دووشەممە لە شاری کەرکووک بڕیاریاندا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ وەکو هاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیان و بریندارەکان ماتەمینی ڕابگەیەنن.

 

محەممەد سەمعان ئاماژەی بەوەش دا، ، لەمەودوا لە کاتژمێر 08:00ی بەیانی تاوەکو 12:00ی شەو رێگە نەدرێت هیچ بارهەڵگرێک بێتە نێو شەقامەکانی شارەکەوە.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە دەروازەی کەرکووک بارهەڵگرێک کۆنترۆڵی لەدەستدا، لە ئەنجام دا خۆی بە 35 ئۆتۆمبێل کێشا و بەم هۆیەوە حەوت کەس گیانیان لەدەستدا، هەروەها 13 کەسی دیکەش برینداربوون.

26 نیسان 2026 21:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026