شاهۆ نەجم کەرکووکی: لە خودای گەورە داواكارین گیانی شەهیدانی ئەو ڕووداوە بە بەهشتی بەرین شاد بكات
پەیامی هاوخەمی شاهۆ نەجم کەرکووکی بۆ ڕووداوەکەی کەرکووک
ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە کەرکووک قوربانی لێدەکەوێتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە شاری کەرکووک ڕوویدا و بەهۆیەوە چەند کەسێک گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکانی دامەزراوە فەرمییەکانی کەرکووک، ڕووداوەکە زیانی گیانی گەورەی لێکەوتووەتەوە. شاهۆ نەجم کەرکووکی لە پەیامێکدا وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، ڕووداوەکەی بە "کارەساتبار و بەئازار" وەسف کرد و داوای لێخۆشبوونی بۆ کۆچکردووان و شیفای بۆ برینداران خواست.
دەستبەجێ دوای ڕووداوەکە، هێزە ئەمنییەکان و تیمەکانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. هەروەها تیمە تەندروستییەکانی فریاکەوتنی کەرکووک بە شێوەیەکی خێرا بریندارەکانیان گەیاندە نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
شاهۆ نەجم کەرکووکی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا، سوپاس و پێزانین ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی تەندروستی کرا بۆ ماندووبوون و خێراییان لە بەهاناوەچوونی قوربانیانی ڕووداوەکە و ڕزگارکردنی گیانی برینداران.