سبەی غاز بەوانەی ماددەی 140 دەدرێت
سبەی غازی حوکمی بەسەر هاووڵاتییان و دەورەبەری ناحیەی کەڵەک دابەش دەکرێت
سبەی غازی حوکمی بەسەر هاووڵاتییان و دەورەبەری ناحیەی کەڵەک دابەش دەکرێت، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک دڵنیایی بەو کەسانەی ماددەی 140 دەدات.
کەمێک لەمەوبەر عنتر فەرهاد، بەڕێوەبەری ناحیەی کەڵەک بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەو کەسانەی پسوولەی خۆراکی (شاری موسڵ - مادەی ١٤٠)یان هەیە، ئەوانەی ناويان لە لای بريکار(رشوان رشيد) و (سلێمان )هەيە دەتوانن غاز وەربگرن.
عنتر فەرهاد باسی لەوە کرد، ئەوانەی پسوولەی خۆراکیان زەنگەلە کە 135 خێزانن و ئەوانەی مەخمووریش دەتوانن لە ماوەی دوو ڕۆژدا هەموویان غاز وەربگرن.
ماوەی دوو مانگە ئەو کەسانەی ماددەی 140 کێشەی وەرگرتنی غازیان هەیە لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە غاز وەربگرن.