پایتەخت

دۆناڵد ترەمپ: هیچ شاندێک بۆ پاکستان نانێرم

دۆناڵد ترەمپ: هیچ شاندێک بۆ پاکستان نانێرم
کورتە

بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ ئەمریکا هیچ شاندێک بۆ دانوستان نانێرێتە ئیسلامئاد

کەمێک پێش ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڵاویکردەوە، شاندی دانووستانکار بۆ وڵاتی پاکستانی کە تایبەتە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندووەتەوە.

 

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوە کرد، زیاد لە پێویست کات بەفیڕۆچووە و سەرکردایەتی لە ناو ئێراندا ناهەماهەنگی تێدایە.

 

دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە دا، ئێران هەموو کارتەکانی لەدەستداوە، ئەگەر دەیەوێت گفتگۆ بکات ئەوا بە یەک تەلەفۆن دەکرێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لەگەڵ ئێران درێژکردەوە، بڕیار بوو دووبارە شاندی دانووستانکاری ئەمریکا و ئێران بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ.

25 نیسان 2026 19:45
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026