پایتەخت

دانا تەقیەدین: بێ تاوانی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار دەسەلمێنین

دانا تەقیەدین: بێ تاوانی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار دەسەلمێنین
کورتە

بێ تاوانی برازاکانی جەلال تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار دەسەلمێندرێت.

پاش 8 مانگ مانەوەی لاهور تاڵەبانی لە زیندان، بڕیارە دۆسییەکەی بۆ یەکلاکردنەوە ڕەوانەی هەولێر بکرێت و بێ تاوانی برازاکانی جەلال تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار بسەلمێندرێت.

 

بەرەبەیانی 22ـی ئابی 2025، هێزەکانی کۆماندۆ و دژە تیرۆر هێرشی زەمینی و ئاسمانییان کردە سەر هۆتێل لالەزار، لە ئەنجام دا لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی دەستگیرکران.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە دانا تەقیەدین، یەکێک لە پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، دوای مانگرتنی لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی لە خواردن دۆسیەی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار، لە دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییەوە، ڕەوانەی دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی کرا.

 

دانا تەقیەدین باسی لەوە کرد، دوای ڕەوانەکردنی دۆسییەکە، دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی لە ڕۆژی یەکشەممەوە وردبینی لە دۆسییەکە دەکات، تیمی پارێزەرانی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار نووسراوی گواستنەوەی دۆسییەکە بۆ هەولێر لە دادگای تەمیز دەباتە، دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی و بەم هۆیەو بەپێی یاسا ڕێکاری گواستنەوەکە ئەنجام دەدرێت.

 

ماوەی 8 مانگە برازاکانی جەلال تاڵەبانی بەپێی ماددەی 56ـی یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە "ڕێککەوتنی تاوانکاری" و 200 کەس لە شاری سلێمانی دەستگیرکراون.

 


ئەو پارێزەرەی لاهور تاڵەبانی ئاشکرای دەکات، بەپێی ڕێکارە یاساییەکان هیچ ڕێگرییەک نییە لە گواستنەوەی دۆسیەی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار بۆ هەولێر، هەروەها  فشاکردنی لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی بوویە هۆی گواستنەوەی دۆسییەکە.

 

 لە دۆسیەی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار زیاتر لە 200 کەس تۆمەتبارکرابوون، تەنیا 19 کەس ماونەتەوە ئەوانی دیکە لەکاتی لێکۆڵینەوەی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانی بێ تاوان دەرچوون.

 

سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی دۆسیەی لاهور تاڵەبانی و گیراوانی لالەزار لە هەولێر دانا تەقیەدین گووتی: "ئەگەر ڕەوتی دادگا لەسەر بنەمای یاسایی بڕوات، لە هەر دادگایەک بێت ئەوا بێ تاوانی کاک لاهور و هاوەڵانی دەسەلمێنین".

 

بەرەبەیانی ڕۆژی 19ـی 4ـی 2026، لاهور تاڵەبانی و پۆڵاد تاڵەبانی بەهۆکاری دادگایی نەکردنی دۆسییەکەیان مانیان لە خواردن گرت، هاوکات ئێوارەی دوێنی بەڵێنیان پێدرا دۆسییەکان بەڕێڕوەی یاسایی بڕوات بەم هۆکارە مانگرتنەکەیان شکاند.

23 نیسان 2026 22:36
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026