پایتەخت

هەر کەسێک پاشماوە جێبهێڵێت 100 هەزار دیناری لێ وەردەگرێت

هەر کەسێک پاشماوە جێبهێڵێت 100 هەزار دیناری لێ وەردەگرێت
کورتە

وەزارەتی ناوخۆ سزای پێبژاردن هەر کەسێک دەدات، کە لە دوای خۆیەوە پاشماوەکەی جێدەهێڵێت

پیسکردنی سەیرانگاکان بووەتە دیاردە لای هاووڵاتییان، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی ناوخۆ سزای پێبژاردن هەر کەسێک دەدات، کە لە دوای خۆیەوە پاشماوەکەی جێدەهێڵێت.

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت، لە کاتی گەشت و سەیراندا سروشتی کوردستان وەکو ماڵی خۆیان بپارێزن و خۆیان بە دوور بگرن لە پیسکردن لە ڕێی بەجێهێشتنی پاشماوەی گەشت و زبڵ و خاشاک، پێویستە پاشماوەکان لەگەڵ خۆیان بهێننەوە و لە شوێنی تایبەت دابنێن کە دەستی دامەزراوەکانی شارەوانی دەگات.

 

وەزارەتی ناوخۆ سەبارەت جێهێشتنی پاشماوە، بە پێی بڕگەی سێیەم لە ماددەی چل و دووەم لە یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە ڕێکاری بەرامبەر هەر کەسێک بەر دەگرێتە بەر کە سزای پێبژاردنە لە 100 هەزار دینار بۆ 10 ملیۆن  دینار زیاتر نەبێت.

 

وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئەگەر هاووڵاتییەکیان بینی ژینگە پیس دەکات و زیان بە سروشتی کوردستان دەگەیەنێت، ڤیدیۆی بکەن و بۆ پلاتفۆرمەکانی دەستە، یان وەزارەتی ناوخۆ و دامەزراوەکانی پۆلیس رەوانە بکەن، بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی لە بەرامبەریان بگیرێتە بەر.

23 نیسان 2026 19:01
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026