ئه‌مریكا له‌باره‌ی هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاته ده‌گ

ئه‌مریكا نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت له هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به‌توندی ئیدانه‌ی ده‌كات
ئه‌مریكا نیگه‌رانه له هێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باس له‌وه ده‌كات، به‌توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هێرشانه ده‌كه‌ین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگه‌یاند، نیگه‌رانین له دۆخی هه‌رێمی كوردستان و هێرشه یه‌ك له‌دوای یه‌كه درۆنییه‌كان ده‌بێته هۆی ناسه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه و پێویسته به زووترین كات ئه‌م پێشێلكارییانه بوه‌ستێندرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به درۆن به ئامانج ده‌گیرێت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م هێرشانه زیانی ماددییان هه‌یه و ئامانج لێی لێدانه له‌ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان.