پایتەخت

ترەمپ بۆ فیفا: هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 لابدەن

ترەمپ بۆ فیفا: هەڵبژاردەی ئێران لە مۆندیالی 2026 لابدەن
کورتە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت لە دژی ئێران، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە شوێنی هەڵبژاردەکەیان دابنێت.

بەمەبەستی چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سەرۆکی ئیتاڵیا، ترەمپ داواکارییەکی سەیر لەسەر مۆندیال پێشکەشی فیفا دەکات.

فاینانشەڵ تایمز لە زاری پاولۆ زامپۆلی، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ ئیتاڵیا ئاشكرای کردووە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوای لە یەکێتی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) کردووە، لە مۆندیالی 2026 هەڵبژاردەی ئێران لابدەن و لەشوێنی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دابنێن.

لەسەر هۆکاری ئەم داوایەی ترەمپ، فاینانشەڵ تایمز لە زاری چەند کەسێکی ئاگاداری بابەتەکە ڕایگەیاندووە، ئەم داوایە وەک هەوڵێکی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ بنیاتنانەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، ئەمەش دوای ئەوەی ترەمپ لەسەر جەنگی ئێران هێرشی کردە سەر پاپای ڤاتیکان و پەیوەندی نێوانیان تێکچوو.

پێشووتر ترەمپ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی "سڕینەوەی شارستانییەتی ئێران"ـی کرد، رەخنەی لە پاپا لیۆش گرت و بە بێهێز ناوی برد، ئەوەش دوای ئەوەی پاپا رەخنەی لە جەنگی ئێران گرت، جۆرجیا میلۆنیش ئەم ڕەخنانەی ترەمپی بە "قبووڵ نەکراو" ناوبرد.

هەڵبژاردەی ئێران بۆ چوارەم جارە لەسەر یەک دەچێتە مۆندیال و لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لە 28-2-2026، داوای لە فیفا کرد ئەنجامدانی یارییەکانیان لە وڵاتی ئەمریکاوە بۆ مەکسیک بگوازنەوە.

تەنیا 50 ڕۆژ بۆ دەستپێکردنی مۆندیال ماوە و وابڕیارە یەکەم یاری لە نێوان مەکسیک و ئەفریقای باشوور لە مەکسیکۆ سیتی ئەنجام بدرێت. ئەم خولە بە بەشداری 48 تیپ و ئەنجامدانی 104 یاری بەڕێوەدەچێت، وڵاتی ئەمریکا پشکی شێری بەرکەوتووە و 78 یاری میوانداری دەکات.



23 نیسان 2026 10:33
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026