وه‌زیری ناوخۆ داوای كۆتایی هاتنی هێرشه درۆنییه‌كان ده‌كات

وەزیری ناوخۆ باسی هێرشە درۆنییەکان دەکات و زانیاری ئاشکرا دەکات
وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، داوای كۆتایی هاتنی هێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر كوردستان ده‌كات و هێرشه‌كان به تیرۆریستی ناوزه‌ند ده‌كات.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ئامانجی هێرشه درۆنییه‌كان، لێدانه له‌ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و ده‌بێت به‌غدا و حكومه‌تی فیدڕاڵ لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ئه‌م هێرشانه بكات و ئه‌نجامده‌رانی بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكات.
وه‌زیری ناوخۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ڕوونه ئه‌و درۆنانه له‌كوێوه ئاڕاسته‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، ته‌نیا ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ژێرخانی ئابووری ئێمه بهێنن و لێره‌وه داوا ده‌كه‌ین كۆتایی به‌م هێرشه تیرۆریستیانه بهێندرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به درۆن به ئامانج گیراون و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م هێرشانه ته‌نیا زیانی ماددییان هه‌بووه و هیچ زیانێكی گیانیان نه‌بووه.