وەزارەتی بەرگری ئێران پەیامێکی تووندی بڵاوکردەوە
تاران نوێترین ستراتیژی خۆی ئاشكرا ده‌كات
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران، لە ڕاگەیەندراوێکی نوێ‌دا جەختی لەسەر پێویستی بەهێزکردنی تواناکانی وڵاتەکەی کردەوە لە سەرجەم بوارە جیاوازەکاندا و گوتی: ستراتیژی تاران بریتییە لە ناچارکردنی دوژمن بۆ تەسلیمبوونی بێ مەرج.
ئه‌مڕۆ سەردار تەڵایی نێک، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئێران ڕایگه‌یاند، پێویستە لە هەموو مەیدانەکاندا، چ لە مەیدانی جەنگ، چ لە کایەی دیپلۆماسی و تەنانەت لە شەقامەکانیشدا، بەردەوام بین لە بەکارهێنانی هێز تا ئەو کاتەی دوژمن بە تەواوەتی تەسلیم دەبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئاڵۆزییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن به‌ره‌و لوتكه هه‌ڵده‌كشێت. ئه‌مریكا و ئێران به‌رده‌وام هه‌ره‌شه‌ی جه‌نگ له یه‌كتر ده‌كه‌ن و له دوایین پێشهاتیش گه‌رووی هورمز دووباره داخراوه‌ته‌وه.