لە ئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن پەرلەمانتاران خانەنشین دەبن
پەرلەمانتاران خانەنشین دەکرێن
دوای کارا نەکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان، دووبار ئەنجام دانەوەی هەڵبژاردن بووەتە ئەگەرێکی بەهێز، لە هەر ئەگەرێک دا پەرلەمانتاران خانەنشین دەکرێن.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەک لە پەرلەمانی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە دانیشتنی پەرلەمان 97 پەرلەمانتار سوێندنی یاساییان خواردووە، لە ئەگەری دووبارە کردنەوەی هەڵبژاردن هەر 97 ئەندام پەرلەمانەکە خانەنشین دەبن.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە دا، ئەستەمە هەڵبژاردن بکرێتەوە، بەڵام لەو ئەگەرەش پێویستە سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەک ئاڕاستەی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی باڵای عێراق بکات، دواتر بۆ دابینکردنی بودجە ڕەوانەی پەرلەمانی عێراق دەکرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا دووپاتی کردەوە، خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان هەژمار دەکرێت، هەروەها دووبارە ئەنجام دانەوەی هەڵبژاردن بۆ خولی حەوتەم دەبێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، سێ ئەندام پەرلەمان( لاهور شێخ جەنگی و دوو پەرلەمانتاری کۆمەڵی دادگەری) سوێندی یاساییان نەخواردووە، خانەنشین نابن.