پایتەخت

نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی مووچە

نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی مووچە
کورتە

نوێترین زانیاری لەسەر ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم

وابڕە کاتژمێر 1:00ی نیوەرۆی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی خۆی لەسەر بابەتی ڕادەستکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئەنجام بدات و بەپێی گوتەی سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، “چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دوو مووچە بەیەکەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت”.

 

سپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆ دەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا، ئەو لیژنەیەی دروستکرابوو بۆ بەدواداچوون لەسەر کێشەی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ، ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش دەکات و کێشەکان دەخرێنەڕوو، جگەلەوە حکومەتی فیدڕاڵ ئاگادار دەکاتەوە کە حکومەتی هەرێم و ناوەند لەسەر چەندین بابەت رێککەوتوون.

 

لەبارەی ناردنی مووچەوە، سیپان شێروانی بە پایتەخت میدیای گوت: “کەشەکە ئەرێنییە، تاوەکو ئێستا هیچ کێشەیەک دروست نەبووە و چاوەڕوان دەکرێت، حکومەتی فیدڕاڵ دوو مووچە بەیەکەوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات، چونکە ئەگەر خەرجی نەکات، مووچەی مانگی داهاتووشی دەکەوێتە سەر و دەبێتە سێ مانگ.”

 

ئەو ئەندامەنەی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی گوت: “تاوەکو ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد و دڵنیاکراوە نییە لەسەر ناردنی مووچە، ئەوەی هەیە تەنها تێروانینی بەرپرس و ئەندامانە لەسەر ڕاپۆرت و ئەو لەیەکتێگەیشتنەی کراوە، چونکە ئێستا کەشەکە ئەرێنییە و حکومەتی هەرێم و فیدڕاڵ لەسەر زرۆبەی خاڵ و بابەتەکان لەیەکترتێگەیشتوون، بۆیە سوودانیش دەبێت قبووڵی دەرهاویشتەی ڕاپۆرتەکە بکات و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج بکات.”

17 تەمموز 2025 09:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025