پایتەخت

هیوا ئەحمەد: لە جیاتی خزمەت کردن هەر ڕۆژەی پارچەیەک لە کەرکووک دەفرۆشن

هیوا ئەحمەد: لە جیاتی خزمەت کردن هەر ڕۆژەی پارچەیەک لە کەرکووک دەفرۆشن
کورتە

هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک لەسەر پێدانی پۆستی پارێزگای کەرکووک بە تورکمان هاتە دەنگ.

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک "فرۆشتنی پارێزگای کەرکووک" شەرمەزار دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هیوا ئەحمەد مستەفا، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک - گەرمیانی پارتی ڕایگەیاند، ئەم کڕین و فرۆشتنەی کە لە 16ـی ئۆکتۆبەری 2017ـەوە بە خەڵک و شاری کەرکووک دەکرێت، بەتەواوی شەرمەزار دەکەن. "ئەم ئەزیەت دانەی خەڵکی ماندووی کەرکووک لەپێناو چیدا!؟"

بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکووک جەخت دەکاتەوە، کە لە جیاتی ئەوەی خزمەتی خەڵک و شاری کەرکووک بکەن، کەچی هەر "ڕۆژەی پارچەیەکی لێ دەفرۆشن و گەلی کورد لەم شارە دڵ شکاو دەکەن."


لە کۆتایی پەیامەکەیدا، هیوا ئەحمەد بەتەواوی هەموو ئەو کردەوە "ناتەندرووست و نا نەتەوەییانەی" لە کەرکووک دەگوزەرێن ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت: "هەرگیز نابینە بەشێک لێیان." "ئەمەی دەکرێ دەچێتە ناو لاپەڕە تاریکەکانی مێژوو."

وا بڕیارە ئەمڕۆ رێبوار تەها لە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بکشێتەوە و محەممەد سەمعان ئاغا، وەکو کاندیدی تورکمان ببێتە پارێزگاری کەرکووک.

16 نیسان 2026 10:22
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026