پایتەخت

پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات

پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات
کورتە

لەسەر تاوتوێکردنی پرسێکی گرینگ، پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات

پارتی داوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات

لە چوارچێوەی ژمارەیەک هێرشی درۆنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بە ئامانجگرتنی کێڵگە نەوتیییەکان، فراکسیۆنی پارتی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی پەرلەمانی عێراق دەکات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هێرشە "تیرۆرستییە" درۆنییەکان کە دامەزراوەکانی نەوت و وزەیان لە هەرێمی کوردستان بە ئامانجگرتووە، پێشهاتێکی مەترسیدارن بۆسەر سەروەریی و ئارامی عێراق و لێدان لە کەرتە ئابوورییەکانی، ئەوانەشی لە پشت هێرشەکانەوەن کۆمەڵێک پلانی گوماناوی جێبەجێ دەکەن.

 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، فراکسیۆنی پارتی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەرپرسیاریەتییە دەستوورییەکانی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی وڵات جێبەجێ بکات و ڕێکاری یەکلاییکەرەوە بۆ ڕاگرتنیان بگرێتەبەر، هاوکات ئەنجامدەرانی هێرشەکان ئاشکرابکات و ڕادەستی دادگایان بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە بەبەردەوامی هێرشی درۆنی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان و بە تایبەتیش کێڵگە نەوتییەکان دەکرێنە ئامانج، تاوەکو ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەم هێرشانەی هەڵنەگرتووە و نازانرێت کێن ئەوانەی ئەم هێرشانە ئەنجام دەدەن.

17 تەمموز 2025 11:38
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025