پایتەخت

بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانی لە ئیتاڵیا بڕیاری ئازادکردنی 10 هەزار زیندانی دەدات

بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانی لە ئیتاڵیا بڕیاری ئازادکردنی 10 هەزار زیندانی دەدات
کورتە

بەندیخانەکانی ئیتاڵیا هێندە زیندانی لێیە، شوێن نەماوە تاوانباری زیاتری لێ زیندانی بکەن و حکومەت بە ناچاری ئازادیان دەکات

بەهۆی قەرەباڵغی زیندانەکانی وڵاتێک بڕیاری ئازادکردنی 10 هەزار زیندانی دەدات 

بەندیخانەکانی ئیتاڵیا هێندە زیندانی لێیە، شوێن نەماوە تاوانباری زیاتری لێ زیندانی بکەن.

 ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند، وەزارەتی دادی ئیتاڵیا بیر لە ئازادکردنی 10 هەزار و 105 زیندانی دەکاتەوە، کە 15%ـی ژمارەی زیندانیانی وڵاتەکە پێکدەهێنێت، بەهۆی ئەوەی شوێن نەماوە تاوانبارانی تێدا زیندانی بکەن.

ئەو کەسانەی کە لەم پڕۆسەی ئازادکردنەدا هەڵدەبژێردرێن، دەبێت ئەو زیندانییانە بن کە سزایەکانیان یەکلاکەرەیەوە و چیتر ناتوانن داوای پێداچوونە بە بڕیاری دادگە بکەن، نابێت لە 2 ساڵ زیاتر ماوەی زیدنانیان مابێت و نابێت هیچ تاوانێکی قورسیان لە 12 مانگی ڕابردوودا ئەنجامدا بێت.

بەگوێرەی داتای وۆرڵ پریزن بریف، ئیتاڵیا یەکێکە لە بەرزترین رێژەی قەرەباڵغی بەندیخانەکانی لە ئەوروپا پێکدەهێنێت، کە ڕێژەی قەرەباڵغییەکەی نزیکەی 122٪ە.

17 تەمموز 2025 07:34
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025