ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی مووچە کۆدەبێتەوە

بڕیاری چارەنووساز دەربارەی پرسی مووچە و نەوت لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەدرێت
وابڕیارە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی ئەو ڕەزامەندییەی حکومەتی هەرێم لەسەر لەیەکتێگەیشتنی تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی کوردستانی لەگەڵ حکومەتی عێراق کۆبوونەوەی نایاسایی خۆی بکات.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کاتژمێر 1:00ـی نیوەڕۆ لە کۆشکی حکومی بەڕێوەدەچێت و پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تاوتوێ دەکات.
لەلایەکی دیکەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم پێشوازیی لەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشە کردووە و لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، بڕیاری دا بە جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی ئەو لێکتێگەیشتنە، کە بڕیارە لە بەرامبەردا حکومەتی فیدراڵ مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
بەگوێرەی لێکتێگەیشتنەکە، حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بووە مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی و 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات و لەسەر ڕەزامەندی نووسراوی رێککەوتنەکەی هەرێم کە دوێنێ ئاڕاستەی بەغدای کردووە، دەبێت:
- ڕێککەوتنەکە دەبێتە بنەمای خەرجکردنی مووچەی مانگەکانی 5 و 6.
- ڕێککەوتنەکە بە چاودێری ئەمریکایە.
- بۆ مووچەی مانگەکانی دیکەی هەرێم، هەردوو شاند گفتوگۆ دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، نزیکەی 80 ڕۆژە حكومهتی عێراق به بڕیارێكی سیاسی و دروستكردنی چهندین بیانووی دوور له واقیع مووچهی مووچهخۆران و فهرمانبهرانی ههرێمی كوردستان دابهش ناكات.