ئاماری ئەو زیندانیانەی ژوانیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان بەستووە ڕاگەیەندرا

له زیندانهكانی ههرێمی كوردستان، شوێنی تایبهت به هاوسهران دابینكراوه تا ژوان ببهستن و ئاماری 6 مانگی ڕابردووش بڵاوكرایهوه
چەند ساڵێکە شوێنێکی تایبەت لە چاکسازییەکان دابینکراوە بۆ ژوانی هاوسەران، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاماری ئەو زیندانیانەی کە ژوانیان لەگەڵ هاوسەرەکانیان بەستووە بڵاوکردەوە.
ئهمڕۆ چوارشهممه ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای كرد، 6 مانگی یەکەمی ساڵی 2025 لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، 7 هەزار 144 کەس ژوانیان لەنێو چاکسازییەکان بەستووە لەکۆی 5هەزار و 760 بەندکراو.
لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەورانی هەولێر پێشووتر ڕایگەیاندبوو، بەهۆی بەرژەوەندی گشتی و داواکاری سزادراوان و کەسوکاریان ڕۆژانی سـەردانی کردنی لە ڕۆژانی چوارشــەمەوە گـۆڕی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە بە شێوەیەکی هەمیشەیی.