شێروان دووبەردانی: بەغدا مووچە ڕەوانە دەکات

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق وردەکاری ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە بۆ پایتەخت میدیای خستەڕوو
چاوەکان لەسەر ناردنی مووچەن، لەدوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کورستان لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەند کرد، لەمبارەیەوە ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی ناردنی مووچە ئاشکرا دەکات.
شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە ناردنی مووچە لەدوای پەسەندکردنی لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند: "پەسەندکردنی ئەم ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەبێت بەغداش بەهەمان شێوە واژۆی لەسەر بکات، لەدوای ئەوە دەست بەهەناردەکردنەوەی نەوت ناردنی مووچە دەستپێدەکاتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو: "دەبێت بەم ڕێککەوتنە بەغدا پابەند بێت و راستەوخۆ مووچەی مانگی 5 ڕەوانەی هەرێم بکات و دوای ئەوە بەردەوام بێت لە ناردنی مووچەی مانگی 6 و مانگەکانی دیکەش".
شێروان دووبەردانی، سەبارەت بە وادەی ناردنی مووچەی مانگی 5 ئاشکرای دەکات: " ئەگەر بەغداشرێكکەوتنەکە پەسەند بکات ئەوا سبەی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی فیدراڵ ناتوانێت مووچە ڕەوانە بکات، بەڵام هەفتەی داهاتوودا مووچە ڕەوانە دەکرێت".