سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا قسەیان کرد
وەزیری وزەی ئەمریکا بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەی نەوتی کەرکووک بە ئەرێنی هەڵسەنگاند
وەزیری وزەی ئەمریکا بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەناردەی نەوتی کەرکووک بە بۆڕی کوردستان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ کریس ڕایت، وەزیری وزەی ئەمریکا قسەیان کرد.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە بڵاویکردەوە، بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕێگەدان بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆریی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهانی تورکی، وەک ئاسانکارییەک بۆ کەمکردنەوەی فشار و ئاڵنگارە ئابوورییەکان لەسەر عێراق و بازاڕی جیهانیی وزە، بە ئەرێنی هەڵسەنگێنرا.
لای خۆیەوە مەسرور بارزانی جەختی کردەوە، لە بەردەوامبوونی هاوئاهەنگی و پاڵپشتی کردەوە بۆ پاراستنی ژێرخانی وزە و ئابووریی لە هەرێمی کوردستان و هەڵگرتنی گەمارۆی بازرگانی و وەستاندنی هێرشە تیروریستییەکان کە دەکرێنە سەر کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بەرهەمهێنان زیاتر بکرێت و هەناردە بکرێت.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، لە پەیوەندییەکەدا پاراستنی سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی دووپاتکرایەوە.