سوودانی چی بە بافڵ تاڵەبانی گوتووە؟

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێوان سوودانی و بافڵ تاڵەبانی بڵاوبوویەوە
سوودانی چی بە بافڵ تاڵەبانی گوتووە؟
دوێنێ سێ شەممە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و دواتر لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوویەوە و پایتەخت میدیا، ناوەڕۆکی قسەکانیان ئاشکرا دەکات.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراو و ئەو زانیارییانەی دەست پایتەخت میدیا کەوتووە، سەرۆکوەزیرانی عێڕاق هیچ بەڵێن و قسەیەکی بە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نەداوە لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پێی گوتووە؛ "دەبێت حکومەتی هەرێم پابەندی رێککەوتنەکەی بێت، ئینجا ئێمە مووچە دەنێرین."
بافڵ تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکە، پشتیوانی خۆی بۆ گفتوگۆی بەردەوامی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ دووپات کردووەتەوە و جەختی لەوە کردووەتەوە، کە پێویستە لە ماوەیەکی کورت کێشەکان چارەسەر بکرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران عێراق، باسی داواکارییەکانی بەغدای لە هەرێم کردووەتەوە و بە بافڵ تاڵەبانی گوتووە: "دەبێت هەرێم بە تەواوی داواکان ڕازی بێت لە رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ، ئینجا ئەوان دەتوانن مووچە ڕەوانە بکەن."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، سوودانی بە بافڵ تاڵەبانی گوتووە: "ئەوان ناتوانن سەرپێچی لە یاسا بودجە بکەن و لە ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێم بنێرن."