پایتەخت

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: دەبێت حکومەتی عێراق بە زووترین کات لەبارەی ئەم هێرشە درۆنییانە بێتە سەر خەت

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: دەبێت حکومەتی عێراق بە زووترین کات لەبارەی ئەم هێرشە درۆنییانە بێتە سەر خەت
کورتە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی سەر

دەبێت حکومەتی عێراق بە زووترین کات لەبارەی ئەم هێرشە درۆنییانە بێتە سەر خەت

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە تووندی ئیدانەی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکان دەکات و داوا لە حکومەتی فیدڕاڵی دەکات بێتە سەر خەت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، لە ڕێگای  درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک هێرشی تیرۆریستی کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهوک، هەر چەندە  هێرشەکان زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆری بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە. 

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکدا، بە تووندی ئەم هێرشە تیرویستیانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە  مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتی کارمەندانی مەدەنی کەرتی وزە، بۆیە بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و  ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرش کرایە سەر دوو کێڵگەی نەوتیی کۆمپانیایی DNO لە پێشخابوور و تاوکێی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، لەگەڵ کێڵگەی نەوتی "هاند ئۆیلی ئەمریکی" لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، تا ئێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەم هێرشانەی هەڵنەگرتووە و نازانرێت کێ ئەم هێرشە درۆنیانە ئەنجام دەدات.

16 تەمموز 2025 14:55
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025