هۆشیار زێباری: هێرشه درۆنییه‌كان و بڕینی مووچە ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه

هۆشیار زێباری پێیوایه هێرشه درۆنییه‌كان و پرسی نه‌ناردنی مووچه ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه و ئیدانه‌ی ده‌كات
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێرشه درۆنییه‌كان و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كان ده‌به‌ستێته‌وه به پرسی نه‌ناردنی مووچه و سیاسه‌تی برسیكردنی گه‌لی كورد و پێیوایه، ده‌ستدرێژییه‌كی ئاشكرایه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئێكس بڵاویكرده‌وه، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، گرووپە چەکدارە وەلائییەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو، ژمارەیەک دامەزراوەی نەوتی و فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و هەولێریان لە هەرێمی کوردستان بۆردوومان کرد و زیانی ماددییان گەیاند.
هۆشیار زێباری له كۆتایی بڵاوكراوه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، ئەم هێرشانە هاوکات بوون لەگەڵ بڕیارەکانی بڕینی مووچەی فەرمانبەران بۆ ماوەی 75 ڕۆژ و سیاسەتی برسیکردنی ئابووری لەلایەن حکومەتەوە. ئەمە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەرمان لەلایەن هێزە لەیاسادەرچووەکانەوە.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی ڕابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌ند شوێنێكی دیاری هه‌رێمی كوردستان و به‌تایبه‌ت كێڵگه نه‌وتییه‌كان به درۆن به ئامانج گیران و زیانی ماددییان لێ كه‌وته‌وه.