په‌یامێكی خێرا و تووند له سه‌رۆك بارزانییه‌وه
په‌یامێكی تووند لە سەرۆک بارزانییەوە بۆ ئەوانەی هەرێمی کوردستان به ئامانج ده‌گرن گه‌یشت
له درێژه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگ و دوای چه‌ندین جار به ئامانجگرتنی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ته‌واو جیاواز و تووند و خێرا له سه‌رۆك بارزانییه‌وه گه‌یشت.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا باس له‌وه ده‌كات، دانبه‌خۆداگرتنیش سنووری هه‌یه، چیتر ئه‌و شەڕفرۆشتنه و دەستدرێژییه ئاشكرایە بۆ سەر مافی هاووڵاتییان و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان قبوول ناكه‌ین.
له بڵاوكراوه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاتووه، بە درێژاییی مێژوو گەلی كوردستان هیچ كات لەگەڵ شەڕدا نەبووە و هەمیشە خوازیاری ئاشتی و پێكەوەژیان بووە، ئەگەر شەڕیشی بەسەردا سەپێندرا بێت، ئەوە بەرگریی لە خۆی و مافەكانی كردووە. ئەوە بنەمایەكی نەگۆڕە و لە بڕوایەکی پتەو و فەرهەنگی دەوڵەمەندی ئاشتیخوازی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت. جێگەی داخێكی زۆرە ئێستا شەڕ و گرژییەكی زۆر لە ناوچەكەماندا هەیە، ئێستا و پێشتریش هەردەم هیوامان ئەوە بووە كە هەرچی گرفت و كێشە هەیە لە ڕێگەی ئاشتیانەوە چارەسەر بكرێت، چونكە هەمیشە شەڕ مایەی كاولكاری و ماڵوێرانییه.
سه‌رۆك بارزانی، ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه و نووسیویه‌تی، لەو میانەدا جێگەی سەرسوڕمانێكی زۆرە هەندێ گرووپ و لایەن لەژێر ناوی موقاوەمە و بە بیانوو و دروشمی بێ بنەما؛ ڕێگە بە خۆیان دەدەن پەلاماری شوێنی سڤیل و ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان و بنكە و بارەگاكانی پێشمەرگە دەدەن. ئەمە شەڕفرۆشتن و دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆ سەر مافی هاووڵاتیان و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان. لێرەدا دەبێ هەموو لایەك باش بزانن که دانبەخۆداگرتنیش سنووری هەیە. پێشمەرگە هەرگیز زوڵم و زۆری لە هیچ لایەنێك قبووڵ نەكردووە، ناكرێ و نابێ ئەو شەڕفرۆشتنە و تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ئاسایشی هاووڵاتیان لەلایەن ئەو گرووپانەوه بەردەوام بێت.
هه‌روه‌ها داوا ده‌كات، داوا لە حكوومەت و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لایەنە سیاسییەکان بە تایبەت چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەین كە بە جددی بێنە سەر هێڵ و سنوورێك بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنێن، چونكە بەردەوامبوونی ئەو شەڕپێفرۆشتنە دەرئەنجامی خراپی لێ دەكەوێتەوە.
له كۆتایی په‌یامه‌كه هاتووه، وێڕای دەربڕینی هاوخەمیم بۆ خانەوادە و كەسوكاری ئەو ئازیزانەی لە ئەنجامی ئەو پەلامارە ناڕەوایانەدا شەهید بوونە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستانیش دڵنیا دەكەینەوە كە بە هەموو توانایەك بەردەوام دەبین بۆ ئه‌وه‌ی كوردستان لە شەڕ و نەهامەتی دوور بێت و ئارامی و ئاسایش و ژیانی خەڵك پارێزراو بێت و سەركەوتن هەر بۆ گەلی كوردستان دەبێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران به پێچه‌وانه‌وه‌ش، میلیشیاكانی به‌ره‌ی مقاوه‌مه هێرشی به‌رده‌وامی درۆنی و مووشه‌كی ده‌كه‌نه سه‌ر ناوچه گرینگ و بایه‌خداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ولێر و سلێمانی، پشكی شێری هێرشه درۆنییه‌كانیان به‌ركه‌وتووه و شه‌وی ڕابردووش كه‌سێك له هه‌ولێر و یه‌كێكیش له سلێمانی شه‌هید بوو.