پایتەخت

پەرلەمانی عێراق عێراق: نابێت بکرێتە بەشێک لە کێشە و ناکۆکییەکانی ناوچەکە

پەرلەمانی عێراق  عێراق: نابێت بکرێتە بەشێک لە کێشە و ناکۆکییەکانی ناوچەکە
کورتە

پەرلەمانی عێراق بەتووندی بەکارهێنانی زەوی و ئاسمانی وڵاتەکەی رەتدەکاتەوە

پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات، کە نابێت کۆماری عێراق ببێتە بە بەشێک لە ئاڵۆزی و ململانێی ناوچەکە و بەتەواوەتی ڕەتی دەکاتەوە.

شەوی ڕابردوو 7ـی 3ـی 2026 لە کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی ژمارەیەک بەرپرسی ئەمنی لەسەر بارودۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە لایەنە شیعەکان دروشمی دژ بە ئەمریکایان دەگووتەوە و لە ئەنجامدا بوویە شەڕی پەرلەمانتاران.

ئەمڕۆ یەکشەممە پەرلەمانی عێراق ئیدانەی بەئامانج گرتنی هەموو ئەو هێرشانەی بۆ سەروەری عێراق دەکات، بە تووندی بەکارهێنانی زەوی و ئاسمانی عێراقی بۆ هەر کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژی وڵاتانی دراوسێ رەتدەکاتەوە.

پەرلەمانی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە، ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادرێت عێراق بەشداری لە ململانێ ناوچەییەکان بکات، هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ دامودەزگاکانی دەوڵەت بەتایبەتی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان دووپاتکردەوە.

پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدات لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی سنوورەکان و پاراستنی سەروەری نەتەوەیی و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی وڵات و دامەزراوەکانی.
لە درێژەی راگەیەندراوەکەی پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو نێردە دیپلۆماسیانەی کە لە عێراقدا کار دەکەن. 

ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەندین ڕۆژە لەلایەن گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق بە درۆن و مووشەک هێرش دەکرێتە سەر خاک و ئاسمانی هەرێمی کوردستان.

08 ئازار 2026 18:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026