پایتەخت

سەرۆک بارزانی: خوێنی شەهید وڵات بەفیڕۆ ناچێت

سەرۆک بارزانی: خوێنی شەهید وڵات بەفیڕۆ ناچێت
کورتە

سەرۆک بارزانی لەسەر شەهید بوونی شەهید وڵات، ئەو گەنجەی دوێنێ بەهۆی هێرشی درۆنییەوە لە هەولێر شەهید کرا، داوا دەکات سنوور بۆ "ئەم تاوانانە" دابندرێن

لە پاش شەهیدبوونی شەهید وڵات بەهۆی هێرشی درۆنی گروپە لە یاسا دەرچووەکانی عێراق، سەرۆک بارزانی دڵنیایی بە خەڵکی کوردستان دەدات، کە خوێنەکەی بەفێرۆ ناچێت.

سەرۆک بارزانی لە پرسەی شەهید وڵات ڕایگەیاند: "ناوچەکە بە بارودۆخێکی خراپ دا تێدەپەڕێت، ئێمە لە سەرەتاوە هەوڵمان داوە کوردستان دوور بێت لە شەڕ و ناوخۆشی".

سەرۆک بارزانی سەبارەت بە هێرشی درۆنی  و مووشەکی گروپە لە یاسا دەرچووەکان بۆسەر کوردستان دەڵێت: "بەداخەوە دەبینین هەندێک گروپی لە یاسا دەرچوو شەڕمان پێ دەفرۆشن، داوا لە حکومەتی فیدراڵ و پەرلەمانی عێراق  و هێزە سیاسییەکان لە بەغدا دەکەین سنوورێک بۆ ئەم تاوانبارانە دابنێت".

لە درێژەی قسەکانیدا سەرۆک بارزانی دڵنیای دەداتە گەلی کوردستان و دووپاتی دەکاتەوە، کە خوێنی شەهید وڵات و شەهیدانی دیکە بەفیڕۆ ناچێت.

08 ئازار 2026 16:39
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026