کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی شووبات ڕاگەیەندراوە
بەغدا گوژمەی یەکەمی پارەی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێمی گەیشتنی گوژمەی یەکەمی مووچەی مانگی شوباتی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات، رۆژی یەکشەممە تەواوی پارەی مووچەی مانگی شوبات خەرج دەکرێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەکو وەکو گوژمەی یەکەم، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 274 ملیار و 962 ملیۆن دینار خستە سەر هەژماری دارایی وەزارەتی دارایی هەرێم.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم، ئەو پارەیەی ئەمڕۆ نێردراوە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسییە.
دەقی ڕاگەیاندراوی وەزرارەتی دارایی هەرێمی کوردستان:
ڕاگەیەنراوێک لەوەزارەتی دارایی و ئابورییەوە
نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ( ٥ ی ئازاری ٢٠٢٦ ) بڕی (٢٧٤ ) ملیارو ( ٩٦٢ ) ملیۆن دینار بە چوار گوژمە وەک بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێم کە بریتیە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی خانەنشینان و سودمەندانی چاودێری کۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی گرێبەست و مینحەی زیندانیانی سیاسی ، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
چاوەڕێ دەکرێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی لە ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو تەواوی تەمویلی مووچە بخرێتە سەر هەژماری بانکیمان و لەگەڵ گەیشتنی تەواوی پارەکەو وەرگرتنی لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق ڕاستەوخۆ خشتەی مووچەی مانگی شوبات ڕادەگەیەنرێت و دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٥ ی ئازاری ٢٠٢٦