پایتەخت

پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی موبایلی لە گیرفانی خەڵکیدا دەزیبوو دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی: ئەو کەسەی موبایلی لە گیرفانی خەڵکیدا دەزیبوو دەستگیرکرا
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک مۆبایلی ناو گیرفانی هاووڵاتییانی دەڕفاند لە سلێمانی دەستگیر کرا.

پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد، کە موبایلی لە نێو گیرفانی چەند کەسێکدا دزیبوو، هاوکات دەستی بەسەر موبایلە دزراوەکاندا گرتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، چەند هاووڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە موبایلەکانیان لەناو بازاڕ لێدزراوە، دوای لێکۆڵینەوە و چاودێری وکۆکردنەوەی زانیاری ورد لەسەر تۆمەتبارو ئاشکراکردنی شوێنی مانەوەی، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکرێت.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، تۆمەتبار ناوی (ف، ح، ج) لەدایکبووی 1987، دەستیشگیرا بەسەر موبایلە دزراوەکاندا.

لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی هاتووە، لە ئێستادا تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

08 ئازار 2026 17:06
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026