تره‌مپ: ئێران هیچ شتێكی نه‌ماوه تا ئێمه له‌ناوی ببه‌ین
تره‌مپ دووباره داوا ده‌كاته‌وه، ئێران به‌شێوه‌ی 'بێ مه‌رج' خۆی ڕاده‌ست بكات
له درێژه‌ی فراوانبوونی و په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران، دۆناڵد تره‌مپ شكستی ته‌واوه‌تی ئێرانی ڕاگه‌یاند و داواش ده‌كات به‌شێوه‌ی 'بێ مه‌رج' ته‌سلیم بن.
ئه‌مڕۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به کەناڵی سی بی ئێسی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ی ئێمه له ئێران كردوومانه به‌ته‌واوی بڕوا پێنه‌كراوه. مووشەک و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان له‌نێوبردراون، هه‌روه‌ها هێزی دەریاییه‌كه‌یشمان نوقم کردوون. له‌ئێستادا هیچ شتێك نه‌ماوه تا له‌ناوی ببه‌ین، بۆیه داوا ده‌كه‌م تاران بێ هیچ مه‌رجێك خۆی ڕاده‌ست بكات.
مه‌سعوود پزیشكیان، سه‌رۆككۆماری ئێران له وه‌ڵامی تره‌مپ، ده‌ڵێت: هه‌رگیز ئێران خۆی ڕاده‌ست ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش خه‌ونی دوژمنان له‌ناو ده‌بات.
له‌لایه‌كی تر سوپای پاسداران ڕایگه‌یاندووه، سوپا و هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌توانن تا شه‌ش مانگی دیكه به‌هه‌مان خێرایی ئێستای ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامی بده‌ن به جه‌نگ و 'وه‌ڵامی تووند و كه‌مه‌رشكێن'ی دوژمن بده‌نه‌وه.
پاسداران بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، به لایه‌نی كه‌مه‌وه تائێستا زیاتر له 2000 ئامانجی ئه‌مریكی و ئیسرائیلی له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه پێكراون و به ئامانج گیراون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، له 28ی شوبات جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل و ئێران ده‌ستیپێكرد. ئامانجی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، گۆڕینی ڕژێمی ئێران و كۆتایی هێنانه به ژێرخانی ئه‌تۆمی و مووشه‌كی وڵاته‌كه.