له ئێران 4 كۆگای نه‌وت بۆردوومانكرا
شه‌وی ڕابردوو 4 كۆگای گه‌وره‌ی نه‌وت له تاران بۆردوومانكران، تائێستا ئاگر له‌م كۆگایانه به‌رز ده‌بێته‌وه
ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ڕێگه‌ی مووشه‌ك و درۆن و فڕۆكه‌ی جه‌نگی مۆدێرن، 4 كۆگای گه‌وره‌ی نه‌وتییان له تاران بۆردوومانكرد.
ئه‌مڕۆ کەرەمەت ویس کەرەمی، به‌ڕێوه‌به‌ری کارگێڕی کۆمپانیای نیشتمانی دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران ڕایگه‌یاند، شەوی ڕابردوو فڕۆکەکانی دوژمن 4 کۆگای نەوت و ناوەندێکی گواستنەوەی بەرهەمە نەوتییەکانیان لە ناوەڕاستی تاران و ئەلبورز به ئامانج گرت.
ئه‌و به‌رپرسه ئاشكرای كردووه، به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌وه 4 كارمه‌ندی كۆمپانیاكه كوژراون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئێران خاوه‌ن یه‌ده‌گی سووته‌مه‌نی پێویسته و ئه‌و هێرشه ناتوانێت كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی درووست بكات.
له كۆتاییدا دڵنیایی دا، ئاگری ئه‌و كۆگا نه‌وتییانه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌وڵ ده‌درێت به‌خێرایی و له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێری داهاتوو كۆنتڕۆڵ بكرێت.