ئومێد خۆشناو په‌یامێك ئاڕاسته‌ی سوودانی ده‌كات
بەرەی مقاوەمە 29 درۆن و مووشەکی له 24 كاتژمێر ئاڕاسته‌ی هه‌ولێر كردووه
پارێزگاری هه‌ولێر، په‌یامێكی تووند ئاڕاسته‌ی سوودانی ده‌كات. داوا ده‌كات، به‌خێرایی له‌سه‌ر به ئامانجگرتنی هه‌ولێر بێته ده‌نگ.
ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر ڕایگه‌یاند، داواكارم له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه‌ی به‌ره‌ی مقاوه‌مه بێته ده‌نگ، به‌رچاوڕوونیی زیاتری هه‌بێت، كه هه‌ولێر هی ئه‌وه نییه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت.
پارێزگار باس له‌وه ده‌كات، زۆر سه‌یره ئه‌و گرووپه چه‌كداره له‌یاساده‌رچووانه خۆیان به بەشێک له سیسته‌می به‌رگریی عێراق ده‌زانن و له‌ناو خاكی عێراقدان، كه‌چی ده‌یانه‌وێت بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له‌سه‌ر هێرشه‌كانی سه‌ر ئێران هێرش بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر كه پایته‌ختی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانییه، ئه‌مه زۆر ترسناكه، داواكارم له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌رچاوڕوونیی زیاتری هه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌وه به‌فه‌رمی ئه‌و گرووپانه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه هێرشیان بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئه‌نجام داوه.
به‌رپرسه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات، به‌داخه‌وه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌ولێر، هه‌رجاره به‌پاساو و بیانوویه‌ك ئه‌و گرووپانه جگه له‌وه‌ی سه‌روه‌ریی عێراقیان پێشێل كردووه، له هەمان كاتدا ئێمه چۆن بتوانین به ئارامی بژین له‌كاتێكدا ئه‌و گرووپانه له هێڵی سنووریی ماده‌ی 140 به‌فراوانی بڵاو كراونه‌ته‌وه، بۆیه داواكارین له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌زوویی بێته سه‌رخه‌ت و وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕەشانه بداته‌وه كه ئه‌و گرووپانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونكه دواجار به‌ئامانجگرتنی هه‌ولێر به‌ئامانجیگرتنی هه‌موو عێراقیشه.
به گووته‌ی ئومێد خۆشناو، هه‌ولێر به‌شێك نییه له ململانێكانی ناوچه‌كه و هێڵی ئاشتی و ته‌بایی هه‌ڵبژاردووه. ده‌ڵێت: ئه‌م جۆره كرده‌وانه ده‌مانخاته به‌رده‌م پرسیارێكی زۆر گرنگ كه هه‌وڵێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رامانبكشێنه ناو شه‌رێكه‌وه كه ویستیمان له‌سه‌ری نییه، هه‌رچی زووه ده‌بێت ئه‌و هه‌ره‌شانه رابگیرێن و به‌ئامانجگرتنی هه‌ولێر بوه‌ستێنرێت، ده‌نا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان ئاماژه‌ی پێداوه، ئیتر له‌بەرامبەر ده‌ستدرێژیی به‌رده‌وام، بێده‌نگ نابین.